ئەمڕۆ08-08 ساڵڕۆژی بوومەلەرزەکەی پێنجوێنە...
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە8 -8 -1946 گەورەترین وبەهێزترین بوومەلەرزە ڕوویدا لە کوردستان وئێراقیشدا ئەویش بوومەلەرزەکەی شاری پێنجوێنە، کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆروزەوەند لەم شارە کەوت وچەندین ماڵی بێ لانەکرد، بوومەلەرزەکە هێندە کاریگەروبەهێزبوو کەلەودەمەدا لە زۆرێک لەدەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەوسادا بەڕووداوێکی گەورە باس کراوتەنانەت داوای هاوکاریش کرالە وڵاتە خێرخوازەکانەوە، دەوڵەتی ئینگلیز (بەریتانیا) لەوساتەدا هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتوانی ناوچەکە.لەئاستی ناوخۆشدا لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە هەڵمەتی کۆمەک کۆکردنەوە دەستی پێ کرد بۆباربۆ کردنەوەی لێقەوماوانی ئەوکارەساتە، وەژمارەیەک هونەرمەندی دیاری ئەوسەردەمە لە شارەکانی کوردستان تەنانەت پێنجوێنیش چەندین نمایشی شانۆیی وتەمسیلییان پێشکەش کرد وبەوپارەیەی کە لەونمایشە شانۆییانە دەست دەکەوت هاوکاری پێنجوێنیان پێدەکرد، وەیەکێک لەوهونەرمەندە گەورانەی کەڕۆڵیان هەبوو لەوکارانەدا هونەرمەند (ڕەفیق چالاک) بوو.شایەنی باسەماوەی زیاتر لە110 ساڵە بوومەلەرزەی لەوشێوەیە ڕووینەداوە بۆیە دەکرێت بوترێت بوومەلەرزەکەی پێنجوێن بەبەهێزترین بوومەلەرزە دادەنریت لە کوردستان وئێراقدا لە ماوەی دیاریکراودا تاکوئێستا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,808 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!