هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایگەیاند کە لە چالاکی هێزەکانیاندا لە عەزاز سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە و سێ سەربازی تر برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە: هێزەکانی ئێمە بە بڕیاردارییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی داگیرکراوی عەفرین و دەورووبەری بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەوەشێنن.
ڕۆژی 18ی ئاب هێزەکانی ئێمە بە دوو چالاکی سەرکەوتووانە بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان لە دەورووبەری شاری عەزاز کردە ئامانج، #شەڕڤان#انی ئێمە بەچەکی قورس و نیوە قورس سەربازانی سوپای تورکیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی تری سوپای تورک برینداربوون، ئەو بارەگایەی کە کرایە ئامانج چەندین جار ناوچەکانی شەرا و شێروای عەفرینی بە تۆپ وهاوەن بۆردوومان کردووە.
ڕۆژی 18 و 19ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە شێوازێکی دڕندانە بە چەکی قورس گوندەکانی شەوارخا، مالکییە، ئیلقامیە و مەرەنازی ناوچەی شەرا و گوندی برج قاس و مەزن-ی ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپ بارانکرد، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانێکی مادی زۆر بە هاووڵاتیان گەشت.[1]
#20-08-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,179 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!