مامۆستا شێخ عومەر شێخ نورەددین موفتی لە ساڵی 1963 لەدایک بووە لە هەڵەبجە،
لە خزمەت مامۆستایان :
1/ مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس،
2/ مامۆستا شێخ نورەددین موفتی
3/ مامۆستا شێخ خالیدی موفتی، وانە شەرعی و زانستی یەکانی خوێندووە.
بڕوانامەی زانستی شەرعی لە خزمەت باوکیدا وەرگرتووە.
دەرچوی کۆلێژی شەریعەی بەغداد ە لە ساڵی 1989.
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی دارالسلام ە لە هەڵەبجە.
چەندین ساڵە خەریکی وانە وتنەوەیە بە فەقێ یان و قوتابیانی مەدرەسەی نەقشبەندی مزگەوتی دارالسلام.
لە ساڵی 2001 بۆ 2012 بەرپرسی لیژنەی فەتوای شەرعی شارەزوور بووە.
لە سەرەتای دامەزراندنی لێژنەی فەتوای شەرعی هەڵەبجە لەساڵی 1991 هەتا ئێستەئەندامێکی کارای ئەو لیژنەیەیە.
نزیکەی 10 ساڵ وانەبێژ بووە لە دواناوەندی ئیسلامی هەڵەبجە.
چەندین دانراوی لە بوارە جیا جیاکاندا هەیە
چاپکراوەکان :
1/ پرسیار و وەڵامی شەرعی لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی لە 4 بەرگدا
2/ شەرحی (فتح القریب) بە کوردی
3/ شەرحی ڕەحەبی لە عیلمی فەرائیض دا
4/ شەرحی عەقیدەی نەسەفی
5/ چۆن قورئان دەخوێنیتەوە
6/ نوێژی تەراویح و تەسبیح
7/ عیبادەت و ڕۆژوو لە بەراتدا
8/ حەقیقەتی تەصەوف
9/تەرجەمەو ئیعرابی عەوامیلی جورجانی
10/ شەرحی عەوامیلی بەرکەوی (پاڵ ئیضهار)
11/ ئیضهاری بەرکەوی بەکوردی
12/ وەرگێڕانی پەرتوکی الانوار القدسیة فی الاحوال الشخصیة، دانراوی مامۆستا ملا عەبدولکەریم مودەڕیس
چاپ نەکراوەکان:
1/ شەرحی (بناء) ی صەرف
2/ مافەکانی منداڵ
3/ بونی حکومەتی کوردی مافی شەرعی گەلەکەمانە
4/ توضیحات علی شرح الرحبیة
5/ الجواهر النحویة حول المشابهات المنفیة
6/ حوکمی بەمەسیحی بون لە ئیسلامدا
7/ ڕوناکی مینبەر