لەپاش ڕوودانی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتەوە، شارۆچکەی #دەربەندیخان# یەکێک بوو لە شوێنانەی کە بە داخەوە زۆرترین زیانی پێگەیشت، بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ یەکێک بوو لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەو کارەساتە بەجۆرێک کە هێشتا کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵکی ئازیزی ئەو شارۆچکەیە ماوە. ڕێباز فاوەندەیشن بە هەمئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان خولێکی ڕاهێنانی بۆ تیمێکی تەندروستی ئەو قەزایە کردەوە لە بەرواری 28 تا 30 ی کانونی دووەمی 2018 لەسەر هونەری شارەزایی و چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ. ئێستا ئەو تیمە ئامادەن بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری خەڵکی ئازیزی دەربەندیخان بدەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەییەکانی دڵەڕاوکێ و لە داهاتوودا سەردانی شوێنە گشتییەکان دەکەن لەو شارۆچکەیە بۆ ئەو مەبەستە[1].
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,721 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!