#ڤالا فەرید# وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، نیگەرانه و ڕەخنەی ئەوەی گرتووە کە سەرۆکی حکومەت پشتگوێی خستووه و تەنانەت نوسینگەیەگی نییە دەوامی لێبکات.
بەپێی ئه و زانیارییانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، ڤالا فەرید سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کە پۆستی وەزیری هەرێمی لەم کابینەیە پێدراوە، ڕەخنەی لەوەگرتووە کە لەلایەن #مەسرور بارزانی#یەوە پشتگوێخراوە، تەنانەت تائێستا ئۆفیسێکی نیە لێی دەوام بکات.
سەرچاوەکەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ڤالا فەرید تاکە وەزیری نزیکی #نێچیرڤان بارزانی#یه و نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندووە، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە مەسرور ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڤالافەرید لەکارەکەی نیگەرانە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان. ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 10ی تەمووز لەنجە دزەیی کاندیدی ژمارە 26 لەلیستی پارتی، لەشوێنی ڤالا فەرید بووە پەرلەمانتار.
ڤالا فەرید لەدایک بوی ساڵی 1976ی هەولێرە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەیاسا، پێشتر مامۆستای کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین بووە.
بەهۆی ململانێی ناوخۆی پارتی-یەوە، تائێستا پۆستی وەزیری سامانەسروشتییەکان لەکابینەی نۆیەم پڕنەکراوەتەوە، هەروەها پارتی نزیکەی 60پۆستی لەم کابینەیە بەرکەوتووە، بەڵام تائێستا زۆرینەی زۆری کاندیدەکانی یەکلایی نەکردوونەتەوە[1].
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,058 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!