وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو ڕایگەیاند ئەمریکا کوردی سووریا بەکاردەهێنێت و دەڵێت لە هەوڵداین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا و سووریا کێشەی کورد لە سووریا چارەسەربکەین.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەکەی باسی سیاسەتی ئێرانی کرد لەبەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان و وتی هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕوونە، ئێمە ڕامانگەیاندووە تەنیا ڕێگەی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی تورکیا، بوونی سەربازی حکومەتی ناوەندی سووریایە لە ناوچە سنوورییەکان و بەپێی ڕێککەوتنی ئادانا ئەو کارە دەکرێت، بەڵام لەڕێگەی هەنگاونان دژی یەکپارچەیی و سەروەری سووریا ناکرێ ئاسایش دابین بکرێت.
زەریف وتیشی لە کۆبوونەوەکانی ئاستانە، سەرۆک کۆمار ڕاشکاوانە ئەو پرسەی خستووەتەڕوو و لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئیستەنبووڵیش ئەو پرسەی بە ڕاشکاوانە باسکردووە.
دەشڵێت بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای وایە، ئاسایشی ناوچەکە بە جێبەجێکردنی دوو بناغە دابیندەکرێت، یەکەمیان ڕێزگرتنە لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە و دووەمیش پاراستنی مافی هەموو دانیشتووانە بەتایبەت خوشکان و برایانی کوردمان، ئێمە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ سووریا و تورکیا جەختمانکردووەتەوە و پێداگریی دەکەین و ئامادەیی خۆشمان دەربڕیوە، هاوکاریی بکەن بۆ ئەوەی حکومەتەکانی سووریا و تورکیا بتوانن ئەو کێشەیە بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بە ئامادەبوونی هیزە سوورییەکان و بە پاراستنی شکۆی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، چارەسەربکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکای تۆمەتبارکرد بەوەی هەوڵدەدات بە پشتیوانی لە گرووپێکی کوردی سووریا بەکاریان بهێنێت و وەک سەربازی خۆیان کەڵکیان لێ وەرگرێت وتی هەڵبەتە ئەم پرسە بچووکە و برایان و خوشکانی ئێمە لە سووریا بەدڵنیاییەوە دژی ئەو هەنگاوەن و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە عێراق بەشێوەی فەرمی ئەو سیاسەتەیان قبوڵ نییە، ئێمە هەوڵدەدەین بە هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکومەتی سووریا و هەموو گرووپەکانی کورد لە سووریا ئەو کێشەیە بە هەماهەنگی لەنێوان هێزە سەربازییەکانی سووریا و تورکیا و بەبێ دەردەسەری بۆ کورد و عەرەبی ناوچەکە، چارەسەربکەین.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,015 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!