بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە (2019) بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە 427 کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون.
عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 30ی ئەیلولی 2019، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە 427 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و دوو کەسیش بریندار بوون.
قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ (2018-2019)
|
|
|
|
وتیشی: لەماوەی ساڵێک و نۆ مانگدا 10 هەزار و 928 کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کە تەنیا ساڵی پار (655) کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە و چوار هەزار و 844 کەسیش برینداربوون.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📍=KTML_Quote_Content=هۆکارەکان بە پلەی یەکەم شۆفێرەکان خۆیان هۆکارن و ڕێگەوبانەکانیش خراپن و ستاندارد نین=KTML_Quote_End=
روونیشیکردەوە: بەپێی ئامار و بەراوردکاری ڕووداوەکان تائێستا ڕێژەکە کەمترە لە ساڵی پار، جگە لەوەی ئاماری سێ مانگی داهاتووش ماوە، بەڵام هیوادارم کە ئەمساڵ ڕێژەکە کەمتر بێت لە ساڵی پار.
لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکانیشەوە وتی: هۆکارەکان بە پلەی یەکەم شۆفێرەکان خۆیان هۆکارن و ڕێگەوبانەکانیش خراپن و ستاندارد نین، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی کە نەتوانراوە وەک پێویست ڕێگەکان نۆژەن بکرێنەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,509 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!