بایکۆتی کاڵا و شمەکی تورکی کەرتی پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەرە و بوژانەوە دەبات و لە ماوەی مانگ و نیوی ڕابردوودا (07-10-2019 تا 22-11-2019)، زیاتر لە 120 کارگەی ناوخۆیی کەوتونەتەوە کار.
سەرۆکی ڕێکخراوی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لەدوای دەستپێکردنی بایکۆتی کاڵای تورکییەوە لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 120 کارگەی ناوخۆیی لە بوارە جیاجیاکاندا کەوتونەتەوە کار.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زەمەن، کە لە دووا ژمارەی ڕۆژنامەکەدا بەپێی زانیاریی بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەو 120 کارگەیە لە بواری خواردەمەنی و زاهی و پاککەرەوەکانن و 35%یان دەکەونە سنووری پارێزگای #سلێمانی# و 30%یان لە پارێزگای #هەولێر# و 25%یشیان دەکەونە پارێزگای #دهۆک#ەوە.
لەدوای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بایکۆتکردنی کاڵا و شمەکی تورکیی لە باشوری کوردستان دەستیپێکرد، ئەمەش بووە هەل بۆ خاوەن کارگە ناوخۆییەکان تا کارگەکانیان بەگەڕبخەنەوە و بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بخەنە بازاڕەوە.[1]
(2019) بایكۆتی کاڵای تورکیی ١٢٠ كارگەی ناوخۆیی خستووەتەوە گەڕ
|
|
|
|
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,685 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!