وەرگێڕانی: #ڕەئوف بێگەرد#
ژیانی تایبەتی کافکا تراژیدیایەکە بۆخۆی، ئەو بەردەوام لەنێو ئازارێکی هەمیشەیی خۆخواردنەوە، گۆشەگیری، شکست، ترس، بێزاری لە کار و تەریکی لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لەگەڵ باوکی و پاشان تەواوی خێزانەکەیدا ژیاوە. ئەو بێزار بووە لە پەروەردە خێزانيیەکەی، لە مامۆستا، لە هاوڕێ، لە ئۆفیسی کار و هەموو شتەکانی دەوروبەری. هەر لەم بارەیەوە لە نامەیەکیدا دەنووسێت: من کەسێکی داخراوم، کەمدووم، تەریک و ناڕازیم، ئەمانە لە بەدبەختيی منەوە نین، بەڵکو کاردانەوەی ئامانجەکانمە. من لەناو خێزانەکەمدا کە چاکترین و دلۆڤانترین کەسن، لە نامۆ نامۆترم. لە ساڵانی پێشتردا تێکڕا ڕۆژانە لە بیست وشە زیاتر قسەم لەگەڵ دایکمدا نەکردووە. جگە لە سڵاو هیچم لەگەڵ باوکم نەوتووە، لەگەڵ خوشک و شووەکانیاندا هەرگیز قسە ناکەم، ئەمە لەبەر دوژمنکاری نيیە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە هیچ شتێکم نيیە لەگەڵیاندا بیڵێم. جگە لە ئەدەب هەر شتێکی تر بێزارم دەکات و حەزی پێ ناکەم. توانای ژیانی هاوسەرگیریم نيیە. هەست بە هیچ شتێکی خێزانی ناکەم. کە میوانمان دێت وا دەزانم نامەردانە پەلامارم دەدەن. هەرگیز ژیانی هاوسەرگیری من ناگۆڕێت. کافکا لەوپەڕی نائومێدیدا پەنا بۆ مەحاڵ دەبات و دەڵێت: خۆزگه بکرایە مرۆڤ خەمەکانی خۆی لە پەنجەرەیەکەوە فڕێ بدایەتە دەرەوە[1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,753 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!