پەلاماری #داعش# بۆ سەر لیوایەکی پێشمەرگەی کوردستان لە #خانەقین#، دوابەدوای زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستیی یەک لە دوایەکی ئەم چەند مانگەی ڕابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری #کەرکووک# و #گەرمیان#، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە داعش کۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.
ئێمە لە کاتێکدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدە نەمرانە دەنێرین کە لە تێکشکاندنی پەلامارەکەی داعشدا گیانیان سپارد و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی دیکەی کوردستان وەک هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هەر جووڵەیەکی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان لە هەر مەترسییەک.
جارێکی دیکەش جەخت لەوە دەکەینەوە کە داعش هێشتا هەرەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان، دڵنیاین ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە خەریکی خۆڕێکخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەکەن بۆ فروانکردنی کارە تیرۆریستییەکانیان، بۆیەش پێویستە هاوپەیمانیی دژە داعش بە هەمان گوڕ و تینی جارانەوە بەردەوام بێت و ڕێگە نەدرێت تیرۆریستان بارودۆخی نالەباری عێراق و ناوچەکە بقۆزنەوە، هەوڵەکانیش چڕ بکرێنەوە بۆ هەرچی زووتر کۆتاییهێنان بە هەلومەرجی شێواوی عێراق و گێڕانەوەی سەقامگیری.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
05-12-2019
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,462 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!