بەئامانجی یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردو لەسەر بنەمای دەستپێشخەری هێزەکانی سوریای دیموکرات -#هەسەدە#، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا -ئەنەکەسە، دەتوانێت بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بارەگا لەسەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر بکاتەوە.
هاوکات سەرجەم ئه و سکاڵاو ڕێوشوێنە یاساییانە هەڵدەپەسێرێت کە دژی سەرکرده و ئەندامانی ئەنەکەسە لەدادگاکان تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرێتی خۆسەریی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاشیگەیاندووە، سەرکردەکانی ئەنەکەسە ئازادن لەگەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی باکوروی ڕۆژهەڵاتی سوریاو ئەنجامدانی کارو چالاکی سیاسی و مەدەنی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,929 جار هاتیە دیتن