ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بە نیگەرانییەکی زۆر و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی دەکەین کە لە قەیرانێکی قووڵدایە. لە کاتێکدا مەترسیی ناسەقامگیری و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە، خەریکه وڵات بەره و داهاتوویەکی نادیار دەبات، ئەرکی هەمووانە بە لێکگەیشتن و گیانێکی نیشتمانییانەی بەرپرسانە، مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و دوور لە فشاری سیاسی، بە میکانیزمە دەستوورییەکان قۆناغەکە دەرباز بکرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقدا، دیارە سەرکۆمار بەڕێز د. #بەرهەم ساڵح# دوور لە میکانیزم و بنەمای دەستووری، کەوتووەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە. لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو چارەسەرێک دەبێ لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی ڕێوشوێنە یاسایییەکان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کاندیدێکی نیشتمانی بۆ سەرۆک وەزیران کە مایەی مشتومڕ نەبێت و لەلایەن هێزە کاریگەرەکانەوە قبووڵکراو بێت، پێویستە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەر ان و دۆخ و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە دەستنیشانکردنیدا ڕەوچاو بکرێن، هاوکاریی حکوومەتی ئایندەش بکرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالیی داهاتوو و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی تازە.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#28-12-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,057 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!