بەڕێز: #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بروسکەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی گەیشتە دەستمان، زۆر سوپاست دەکەم و لای خۆماشمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین.
ئومێدەوارم، ساڵی نوێ، ساڵی قوڵبونەوە و لێکتێگەیشتن و بەهێزبونی پەیوەندی سیاسیی سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، یەکێتی و گۆڕان بێت بەتایبەت. مەترسی و ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە و عیراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکاربین بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازییەکی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
#عومەر سەید عەلی#
ڕێکخەری گشتی
#01-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,336 جار هاتیە دیتن