وەکو پەرلەمانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک سەرلەبەری ئه و قسانەی حەسەن نەسروڵا ڕێبەری حزبوڵای لوبنانی ڕەتدەکەینەوە کە لەوتارێکیدا هێرشێکی ناڕەوای کردۆتەسەر سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەڕەمزی خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی #داعش#ن، ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو کە بەخوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی تێکشکاندو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و مەیدانی لە بری هەموو جیهان ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بووەوه و قارەمانییەتی گەورەی تۆمار کرد.
بەداخەوە بەرپرسانی حیزبەکەی حەسەن نەسروڵا بەشێک بووە له و هێرشە ناڕەواو نادەستوورییەی کە له ساڵی 2017 کرایە سەر هەرێمی کوردستان. ئێمە وەکو نوێنەرانی هەرێمی کوردستان وەفادارین بەرامبەر بەهەر کەس و لایەنێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕەویش لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.
پەرلەمانی کوردستان
#13-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,887 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!