هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین#- HREرایگەیاند هێزەکانیان لە 23 و 25ی کانونی دووەم چالاکیان ئەنجامداوە.
بە پێی لێدوانەکە لە 23ی کانونی دووەم لە گوندی تل باتال-ی سەر بە شارۆچکەی ڕاعی لە هەرێمی باب لە ئەنجامی چالاکییەکی دژی چەتەکانی پۆلیسی سەربازیدا، 2 چەتە کوژراون.
HRE هەروەها ڕایگەیاند، لە 25ی کانونی دووەمیش لە گوندی کەفەر سەفرەی سەر بە ناوچەی جندرێسیی عەفرینیش، لە دژی چەتەکانی لیوای سەمەرقەند چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەشەوە 2 چەتە کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
HRE ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامن و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووشدا سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، بە مووشەک و هاوەن بە بێوەستان ناوچەکانی سەر بە عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکەن و بەم هۆیەوە تا ئێستا زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوتووە. هاوکات جموجوڵی فڕۆکەی کەشفیش لە ناوچەکە بەردەوامی هەیە.[1]
#27-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,595 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!