بەپێی ئامارەکانی دادگای باری کەسێتی #چەمچەماڵ#، لەساڵی 2019دا زیاتر لە هەزار و 400 کەس هاوسەرگیرییان کردووە و زیاتر لە 170 کەسیش جیابوونەتەوە.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📍=KTML_Quote_Content= چەمچەماڵ لەساڵی 2019 بەراورد بەساڵی 2018 ئامارەکانی هاوسەرگیری زیادیکردووە و جیابوونەوەش کەمیان کردووە=KTML_Quote_End=
رێباز نەسرەت بەڕێوەبەری ئاماری چەمچەماڵ ئەمڕۆ (28-01-2020) ڕاگەیاند: بەپێی ئامارەکانی دادگای باری کەسێتی چەمچەماڵ لەساڵی 2019 بەراورد بەساڵی 2018 ئامارەکانی هاوسەرگیری زیادیکردووە و جیابوونەوەش کەمیان کردووە.
راشیگەیاند: لەساڵی2019دا، 1423 هاوڵاتی لە دادگای باری کەسێتی شارۆچکەی چەمچەماڵ گرێبەستی هاوسەرگرییان تۆمارکردووە، ڕێژەکەش بەراورد بەساڵی 2018 زیادیکردووە بەجۆرێک له و ساڵەدا تەنها 1361 کەس هاوسەرگیری کردووە.
سەبارەت بە ئامارەکانی لێکجیابوونەوەی خێزان ڕێباز نەسرەت ڕایدەگەیەنێت: لەساڵی2019دا 172 حاڵەتی جیابووەنەوە تۆمارکراوە، بەراورد بەساڵی 2018 ڕێژەکە کەمیکردووە چونکە لەوساڵەدا 197 حاڵەت تۆمارکراوە.[1]
#28-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,243 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!