ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیی ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیری و بەرژوەندیییەکانی عێراق درووست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامی خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.
پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکی لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتی دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#27-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,829 جار هاتیە دیتن