=KTML_Bold=کوێستان=KTML_End=، یەکێک لە قوربانییەکانی فرەژنیی، هاوسەرگیریی پێشوەختە، هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ژن بە ژنە، ئەو تەمەنی تەنیا 17 ساڵان بوو، بە زۆری خانەوادەکەی، لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 56 ساڵ هاوسەرگیریی پێکرا و درا بە ژن بۆ براکەی، لەکاتێکدا پیاوی بەتەمەن هاوسەری دیکە و سێ منداڵی هەبوو.
کوێستانی نەوجەوان چووە ناو ژیانێکی پڕ لە کێشە و گرفت، چەندین جار بڕیاری بەجێهێشتنی ئەو ماڵەی دا، کە بەزۆر خستبوویانە ناوی، بەڵام هیچ کاتێک ماڵی باوکی لەخۆیان نەگرت و هەموو جارێک پێیان دەوت خۆت بگونجێنە لەگەڵیان، با ئابڕوومان نەچێت، کوێستان-یش بەدڵی شکاوەوە دەگەڕایەوە ناو ئەو ماڵەی، کە بۆ ئەو هاوشێوەی دۆزەخ بوو.
کوێستان، لەو ژیانە ناچارییە بەردەوامبوو، ڕۆژگار تێپەڕی و بوو بەدایکی سێ منداڵ، ئیدی لەخۆنەگرتنی خانەوادەکەی لەلایەک و ترس لە لەدەستدانی منداڵەکانی لەلایەکی دیکەوە، وایلێکرد ئەو ژیانە پڕ لە دەردەسەرییە قبوڵ بکات.
هاوسەرەکەی کوێستان هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێکی دیکە کرد، ئەو ژنەش دوو منداڵی بوو، هەر سێ خێزانەکە لە یەک ماڵدا دەژیان، ژیان بۆ هەر سێ خێزانەکە پڕبوو لە تاڵیی و زەحمەتیی، بۆیە بڕیاری جیابوونەوە دەدەن و هەر خێزانێک ڕوو لە شوینێک دەکەن، بە هاوکاریی گوندنشینان کوێستان و منداڵەکانی لە گوندەکەی خۆیان خانوویەکی گڵ دروست دەکەن و تیایدا دەژین، منداڵەکان دەستبەرداری خوێندن دەبن و لەگەڵ دایکیان دەست بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەکەن، تا ناچار نەبن بە هاوکارییەکانی خەڵکی بژین.
ئەگەرچی تەنیا تەمەنی 41 ساڵە، بەڵام خەم و ئازار کوێستان پیرتر نیشان دەدەن، هاوسەرە تەمەن 80 ساڵەکەشی ئێستا کەسێکی پەککەوتەیە و کوێستان و منداڵەکانی بەخێوی دەکەن، هاوسەری یەکەمی پیاوەکەش تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بووە و کوێستان و منداڵەکانی هاوکاری ئەویش دەکەن.
ئەم چیرۆکە لە گوندێکی #گەرمیان# دروستبووە، بە سەدان چیرۆکی دیکەی هاوشێوە لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستاندا هەن، بێ ئەوەی بنووسرێنەوە.
بە پێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 'یاسای هەموارکردنی جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتی'، نابێت هاوسەرگیریی لەگەڵ پتر لە ژنێک بکرێت، مەگەر بە ڕێپێدانی دادوەر نەبێت، ڕێگاپێدانی دادوەریش چەند مەرجێکی بۆ دانراوە، لەوانە:
=KTML_Bold=- لەبەردەم دادگا ڕەزامەندیی ژنی یەک وەربگیرێت=KTML_End=
=KTML_Bold=- تووشبوونی ژنی یەکەم بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی سەلمێنراو، کە ڕێگا لە کاری سەرجێیی ژن و مێردایەتیی بگرێت و ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=- پیاوەکە توانای دارایی باش بێت.=KTML_End=
ئەوانە و چەند مەرجێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەم لەکاتی هەبوونی ژنی یەکەمدا دانراوە، لە بڕگەیەکی دیکەی یاساکەشدا سزا بۆ ئەو پیاوانە دیارییکراوە، کە بەپێچەوانەی ئەو مەرجانە گرێبەندی هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنی دووەم ئەنجام دەدەن، ئەویش بریتییە لە زیندانییکردن بۆ ماوەیەک، کە لە شەش مانگ کەمتر و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، لەگەڵ غەرامەکردنی بە بڕی 10 ملیۆن دینار.
=KTML_Bold=بەهار مونزیر=KTML_End=، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و پسپۆری یاسایی، ڕەخنەی توند لەو یاسایە دەگرێت و پێیوایە ڕەوایەتیی بە فرەژنی داوە، یاسەکە یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی فرە ژنی، 'هەویەیەتی' پلەدوویی بە ژن دەدات، فرەژنی دەبێتە هۆیی شێواندنی لایەنی دەروونی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378030/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهار مونزیر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهار مونزیر=KTML_ImageCaption_End=
لەبارەی ئەو مەرجانەی، کە یاساکە بۆ هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنی دووەم دیارییکردووە، بەهار، وتی: ئەو مەرجانە هیچ لە گەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێت، لە پشت واژۆکردنی ئەو پەڕەیەی، کە بۆ ڕەزامەندیی هێنانی ژنی دووەمە، کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکیی زاڵە و زۆرینەیان بەزۆر ئەوەیان پی دەکرێت.
ئەو پارێزەرە، نەبوونی ئابووریی سەربەخۆ و پشتیوانیی خێزانەکان، بە هۆکار دەزانێت تا ژنان ناچاربن ڕەزامەندیی نیشان بدەن، کە هاوسەرەکەیان لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هاوسەرگیریی بکات، وتیشی: ئەلە وڵاتێک بین خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم تاکەکان دابین بکرێت، ئەوا هیچ کات ژنان ڕازی نابن بەو دۆخەی کە هەیە.
لەبەر ئەو هۆکارانە، بەهار مونزر، بەپێویستی دەزانێت، کە جارێکی دیکە ئەو یاسایە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە بێ مەرج یاسای فرەژنی قەدەغە بکرێت.
ئەو پارێزەرە، ڕۆژئاوای کوردستان بە نمونە دەهێنێتەوە، کە لەناو پەیمانی کۆمەڵایەتییدا لە ساڵی 2016 فرەژنیی قەدەغە کرا، ڕەخنەی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەرییش گرت و بە بۆچوونی ئەو پرسەکانی ژنانیان بۆ گرنگ نییە، ئەگەر نا هاوشێوەی ڕۆژئاوا دەتوانن فرەژنیی قەدەغە بکەن.
بەهار مونزیر، پێیوایە، کە ئامارەکانی فرەژنیی زۆر زیاترن لەوەی دەخرێنەڕوو، چونکەزۆرێک لە ژن و پیاوەکان لە دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە دابڕێندراوەکان هاوسەرگیریی دەکەن.[1]