دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێک بەناوی لیژنەی پەرلەمانیی بەدواداچوونی دۆسیەی(مجید ئیبراهیم) بڵاوکرایەوە، لێرەوە ڕایدەگەینین کە هیچ ڕاپۆرتێکی واژۆکراو و فەرمی لیژنەی ڕاسپێردراو ئاڕاستەی ئێمە نەکراوە؛ و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنە کۆبوونەوەی خۆی بۆ ئاراستەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بکات..
هاوکات، ماڵپەڕی پەرلەمان بەکارهێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی به و پێیەی کە هێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ کەیسی ناوبراو بەردەوامن وئیشی لیژنەی پەرلەمان نیە قسەی یەکلاکەرەوە له و بارەیەوە بکات...
بۆیە جارێکی تر ڕێگە نادەین ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، کە بەتەنها گوزارشتە لە بۆچونی فەرمی پەرلەمان و هەواڵی کاروچالاکی لیژنەکانی پەرلەمانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە، بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکار بهێندرێت و بەووردی چاودێری و ئاراستەی دەکەین بۆ کاری پەرلەمانیی....
د.#ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#30-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,394 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!