سەرەڕای ساردی کەشوهەوا بەتایبەت ناوچە گەشتیارییەکانی #هەولێر#، هاتنی گەشتیاران بۆ ئەوشارە بەردەوامە و لم مانگەدا ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 180 هەزار گەشتیار.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەولێر، تەنیا لە سەرەتای ئەم مانگە واتا تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانونی دووەمی 179 هەزار و 993 گەشتیاری عەرەب لە شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردووە.
نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ لەم وەرزە گەشتیاران ئەوەندە نەهاتوونەتە هەولێر، هۆکاری سەرەکیش خراپی بارودۆخی ئەمنی عێڕاق بەتایبەت گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر هاتنی گەشتیارانی عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان تایبەت شاری هەولێر.
وتیشی:پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەشێوەیەکی زۆر باش جێبەجێکراوە وەک دەبیندرێت گەشتیاری زستانەش زۆر بەباشی ناسراوە و ڕۆژانە گەشتیاران دەیانەوێت ناوچە شاخاوییەکان و گەشتیارییەکانی هەرێم ببینن و سەردانی دەکەن.[1]
#30-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,964 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!