دەزگای گشتی کاروباری مین دەزگای مین یەکێکه له دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە. ئەرکەکانی بریتین لە جێبەجێکردن و سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی کاروچالاکی بوارە جیاجیاکانی کاروباری مین وەک پاککردنەوەی کێڵگە مینەکان، هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ، یارمەتیدانی قوربانیانی مین و لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی کەڵەکەکراو هەروەها داکۆکیکردن لە پەیماننامە و هەڵمەتەکانی ناوخۆ و جیهانییەکان دەربارەی قەدەغەکردنی مین و تەقەمەنی لە کوردستانی عێراق. دەزگای مین کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگی لەسەر خەڵکی کوردستان لە ڕێگای هۆشیارکردنەوە، نیشانەرێژی، پاککردنەوەی زەویە مینڕێژکراوەکان و ڕادەستکردنەوەیان بۆ خاوەنەکانیان و دەزگاکانی حکومەت بۆ ئەوەی دووبارە بەکاریان بهێننەوە و ببنە بەشێک لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار بۆ بەشداری کارا لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری کوردستان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,673 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!