هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# (HRE) لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، لە هەرێمەکانی عەزاز و مارع لەدژی گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە نزیک گوندی کەفەر خاشەر – کەفەر کەلبوونی سەر بە هەرێمی عەزاز چالاکییان لەدژی گروپی جەبهەت ئەلشامیە و ئەحرار شومال ئەنجامداوە و 3 چەتە کوژرون و 4 چەتەش برینداربوون.
هەروەها سەنگەرێکی چەتەکان ڕووخێنراوە و 2 چەکی AK-47 کەوتوونەتە دەست #شەڕڤان#ان.
لە هەرێمی مارعیش لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی لیوا سوڵتان فاتیح چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژراون و 3 چەتەش بریندارکراون.
لە هەرێمی مارع لە گوندی هەزوانە چالاکیەکی تر ئەنجامدراوە و 3 چەتە کوژراون.
لە گوندی توویسی مارع هەروەها چالاکیەکی سویقاست پێکهێنراوە و چەتەیەک کوژراوە.
دوای چالاکیەکان سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی ناوچەی شێراوا و شەرای عەفرین و گوندەکانی شەهبایان تۆپباران کردووە.[1]
#14-02-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,173 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!