(بژاردەی دووەم) کتێبێکە لەلایەن شێرڵ ساندبێرگ نوسراوە، #هیوا فاوندەیشن#ەوە کاری چاپ و وەرگێڕانی بۆ کراوە، شێرل باس لە چیرۆکی خۆی دەکات پاش مردنی لەناکاوی مێردەکەی. ئەم کتێبە بەرچاو ڕونیمان دەداتێ لەبارەی دۆزینەوەی هێز بۆ بەرەنگاربونەوەی لێقەومان.
شێرل دڵی دەکاتەوە و باس لەو پەژارەو دابڕانە دەکات کە بە مردنی مێردەکەی بەسەری هاتووە. بەڵام بژاردەی دووەم تەنها بە چیرۆکەکەی شێرلەوە ناوەستێت و دەگەڕێت بەنێو پانتاییەکی زۆر لە بەسەرهاتی خەڵک کە جۆریتر لە کارەسات و چەرمەسەریان بەسەر هاتووە و زاڵبون بەسەریدا، نەهامەتی وەک نەخۆشی، لەدەستدانی کار، لاقە کردن و گێچەڵی سێکسی، ڕوداوی سروشتی، هەروەها توندوتیژی جەنگ و چیرۆکەکانیان.
بژاردەی دووەم ڕێگامان بۆ ڕۆشن دەکاتەوە و پێمان دەڵێت چۆن یارمەتی ئەوانیتر بدەین کە لە قەیراندان، چۆن لەگەڵ خودی خۆمان میهرەبان بین، چۆن منداڵی بەهێز پەروەردە بکەین، هەروەها چۆن دەستمان هەبێت لە پێگەیاندنی خێزان و کۆمەڵگە و شوێنی کار بە جۆرێک کە خۆگونجێن بن. زۆربەی ئەم وانانە دەکرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا پەیڕەو بکرێن و ئازایانە ئامادە بین بۆ گشت پێشهاتەکان.
هەموومان لە ژیانی خۆماندا بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بژاردەی دووەمدا دەژین. ئەم کتێبە یارمەتیمان دەدات بە باشترین شێوە سودمەند بین لەو بژاردەیە. [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,525 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!