ئەمڕۆ نیو سەدە بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970 دا لەنێوان سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول و حکوومەتی ئەوسای عێراقدا تێدەپەڕێت. ئەم ڕێککەوتنە دەستکەوتێکی گرنگی ئەو شۆڕشە مەزنە و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان بووە بە ڕابەرايەتيی بارزانيی نەمر لەپێناو مافە ڕەواکانیدا، هەر ئەو ڕێککەوتنەش بووە بەردی بناغەی هەموو ئەو دەسکەوتانەی دواتر بۆ گەلەکەمان هاتنەدی.
یادکردنەوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ڕێزگرتنە لە مێژووی تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی. ئەم ڕێککەوتنە بەڵگەی ڕاستیی باوەڕی گەلی کوردستانە بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە لە هەر کێشە و ململانێیەکدا، هاوکات وانە و پەندێکی مێژووییی گرنگیشە بۆ لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی عێراق کە هەمیشە بژاردەی دیالۆگ، لێکگەیشتن، ڕێزلەيەکگرتن و باوەڕی بە مافەکانی یەکتر، تاکە ڕێگەی دروستە بەرەو ئاشتی و ئایندەیەکی گەش.
هەر لەم بۆنەیەدا جەخت لە سەر هەڵوێستی چارەسەرخوازانەی خۆمان دەکەینەوە و بە ئومێدین دۆخی عێراق بەرەو سەقامگیريی سیاسی هەنگاو بنێ، لەوپێناوەشدا وەک هەمیشە ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتگیرییەکین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاری 1970.
سڵاو لە شەهیدانی ڕێگای سەرفرازی و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#10-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,860 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!