روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دوای گەڕانەوەی بەڕێز د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە ڕۆژی 14-3-2020، وێڕای جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-19) و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #هەولێر# لە ڕۆژی 16-3-2020 لەڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری خۆکەرەنتین-کردنی بەڕێزیانمان لەڕۆژی گەڕانەوەیانەوە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ و دوای تەواوبوونی 14ڕۆژ کەماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بەسەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئەنجامدانی دواپشکنین کەخاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، بەگرنگی دەزانین ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەینەوە کە کەرەنتینەی بەڕێزیان کۆتایی پێهاتووە. هاوکات هیوای چاکبوونەوە بۆ تەواوی تووشبووان دەخوازین و داوا لەهاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن..
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#28-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,027 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!