بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە چونکە پێکەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەکی گەوەری گەلی کوردستانە و ئەرکی هەموو لایەکمانە کە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.
لەم کاتەیشدا کە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای کۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشک و برا کریستیانەکانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەکانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بکەنەوە.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
#31-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,322 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!