دوابەدوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازی کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا 92 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر بەی هەرەزۆریان جێگیرە وە هیوادارین تا تەواوبوونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە، ڕۆژانە چاودێری پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمووئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەداخەوە یەکێک لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لەبوونی ئەم نەخۆشیە بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵک هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە کە هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە تووشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە.
بۆیە بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە و دوپاتی دەکەینەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەولێر# کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبوونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات.
هیوای سەلامەتیتان بۆ دەخوازین
#10-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,774 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!