سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (8220) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1673) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (593) لە #هەولێر#، (173) لە #سلێمانی#، (878) لە #دهۆک#، (29) لە ڕاپەرین، وە (6547) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (316) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1265) پشکنین ئەنجام دراوە، (487) هەولێر، (274) سلێمانی، (451) دهۆک، (18) #هەڵەبجە#، (35) #سۆران#. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (260) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#19-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,461 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!