بۆ ڕای گشتی:
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی بە دۆخێکی زۆر هەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕن. لە کاتێکدا کە داگیرکەرانی کوردستان بەردەوامن لە پیلانگێری دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەکەی، دێۆزمەی شەڕێکی نێوخۆیی جارێکیتر بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە.
شەڕی نێوخۆیی لە کوردستان مێژوویەکی درێژ و خوێناوی هەیە. هەموو جارێک دوای ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، پەشیمانی بەدواوە بووە. بە دڵنیاییەوە پەشیمانی ناتوانێ برینەکانی شەڕ ساڕێژ بکا و خەسارەکانی بسڕێتەوە.
ئێمە پێمان وایە دەست بردن بۆ چەک لە کاتی ناکۆکی حیزبی دا، پێش هەر شتێک بێڕێزیە بە شعووری گشتی خەڵکی کوردستان، کە لە بواری مێژوویی و کۆمەڵاێەتیەوە ئەو قۆناخەیان تێپەڕاندووە کە کێشە نێوخۆیێەکان بەشەڕ و خوێنڕشتن چارەسەر بکەن.
هاوکات پێمان وایە هەر شەڕێکی نێوخۆیی خزمەت بە دوژمنانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد دەکات و دۆڕاوەی سەرەکی شەڕی نێوخۆیی خەڵکی کوردستانن.
ئەوەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ خەریکە ڕوو دەدا، ئەگەر بەزوویی پێشی پێ نەگیرێ و ئەو ململانێیە بە ئاقارێکی جیا لە زمانی چەک و تووندوتێزی چارەسەر نەبێت، دەتوانێ کێشی کورد لە ناوچەکە دابەزێنێ، گەلی کوردستان لە پارتە کوردیەکان بێ هیوا و بێ متمانە بکا، هاوکات دۆستانی ناوچەیی و جیهانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، لە پشتگری بزووتنەوەی کورد دڵسارد بکاتەوە.
بۆیە بە جددیەت و پێداگریەوە دەڵێین، دەست بردن بۆ چەک و هەڵبژاردنی زمانی تووند و تیژی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە حیزبیەکان، خەساری بێگەرانەوەی بۆ سەر بزووتنەوەی کورد بە دواوە دەبێت.
ئێمە پێمان وایە ڕاگەیاندنی کوردی کە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ دیالۆگی هەمەلایەنە، لە سەر پرسە ئاڵۆز و ناکۆکەکان برەخسێنێت، بەپێچەوانەوە خەریکە بەستێنی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە ئامادە دەکا.
نەبوونی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ لە کوردستان و گرێدراوی ڕاگەیاندنەکان بە پارتە کوردیەکانەوە، هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەن. بۆیە بە ڕاشکاوی داوا لە هەموو بەرنامە داڕێژەران، کاربەدەستان و میدیاکارانی کورد دەکەین، بە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییەوە هەڵسووکەوت بکەن.
هەر وەها داوا لە ڕای گشتی گەلی کورد، لایەنە سیاسیەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی بوارە جیا جیاکان دەکەین؛لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵوزیەکانی زینی وەرتێ، هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەڕ.
لە کۆتاییدا بەبیری هەموانی دێنینەوە کە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردستان، بەوپەڕی وریایی، چاوکراوەیی و بە وردبێنیەوە چاوەدێری ڕووداوەکان دەکەن.
فەرزانە جەلالی
فاتێمە کەریمی
رەحمان جەوانمەردی
خەلیل پێش نەماز
مەسعوود فەتحی
جەهانگیر عەبدولایی
ئارام مەلکشا
تەیب تاهێری
ئیلهام جەهانگەرد
هەردەوێڵ کاکەیی
ئەحمەد زینی وەند
نەجمەدین غۆڵامی
ئەحمەد بازگر
کاڵێ ئاتەشی
رەشاد مستەفا سۆڵتانی
عەبدولامستەفا سوڵتانی
کەمەران مەتین
عەباس وەلی
بۆرزو ئەلیاسی
ئالان حەسەن نیا
رەحیم سرخی
گۆڵروخ قوبادی
کەمال #سلێمانی#
عەلی مەحموود
زاهید حەنبەلی
ئێحسان حەقێقینەژاد
#22-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!