کاتێک ئێوە ئامادەنین هیچ ڕێزێک بۆ پەرلەمانی کوردستان دانێن، ئامادە نین داهاتی نەوت بۆ پەرلەمان ئاشکرا بکەن، داهاتی ناوخۆ بە دەیان فلتەر بشارنەوە، نیوەی داهاتی نەوت بۆ خۆتان و کۆمپانیاکانی خۆتان بروات، کاتێک داهاتی فرۆکاخانە و سنورەکان تەسلیمی کۆمپانیاکانتان دەکەن، کاتێک داهاتی نەوت دەبەنە قوبرس و لوبنان، بەڵێ دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئه و پەرلەمانتارانەی داوای تەسلیمکردنی تەواوی داهاتتان لێدەکەن، چیتر پێویستامن بە نوسینگەی حەواڵە نیە.
هەر بۆ زانیاری هاوڵاتیان، لە میانەی گفتوگۆ شکستخواردوەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد، حکومەتەکەی #مەسرور بارزانی# تەسلیم بووە و ئامادەیی نیشانداوە کە نەوت ڕادەستی بەغداد بکات بەرامبەر بە پشکی هەرێم کە نزیکەی ترلیۆنێک دینارە، بەڵام بەغداد پێی ڕاگەیاندون کە نەوت لە ئێستادا سودی نیە بۆ عێراق و ئەوان ناچارن نەوتەکەی خۆیان کەم بکەنەوە.
لە بەرامبەردا لایەنی عێراقی داوایکردوە کە نەوت و داهاتی خاڵە سنوریەکان داهاتی فرۆکەخانەکان و ئیدارەدانیان و داهاتی ناوخۆ دەبێت ڕاستەوخۆ ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت، پاشان بەیاناتی تەواوی فەرمانبەران و خانەنشینان ڕادەستی عێراق بکرێت تا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک ناوچەکانی تری عێراق بە گرفت و (30) ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت. تەوەای داواکانی عێراق دەستورین و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمە و لە یاسای بوجەش دا هاتوە.
بۆیە من دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئه و پەرلەمانتارانەی عێراق کە داوای ڕادەستکردنی تەوای بەرهەمی نەوت و داهاتی سنور و داهاتی فرۆکەخانەکانی هەرێم دەکەن بە دەسەڵاتی فیدراڵی. هەرکات ئەوە کرا نە موچە دوادەکەوێت نە هیج بیانویەک دەمێنێ لە لایەن عێراق ەوە، و دۆخی دارایی هەرێمیش جێگیر تر دەبێت و کۆتایی بە دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیاکانی دوو حزبی دەسەلات دێت، هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانین موچە و خانە نشینی بە دواکەوتن وەرگرن، قەرز و سولفەی بانکەکانی عێراق وەرگرن، ساڵانەش پلەیان بەرز بکرەتەوە بە تەسکیای حیزب، بە فعلی هەست بە دڵنیای بکەن.
سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق\فراکسیۆنی ئایندە
ن. پارێزگای #سلێمانی#
#25-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,816 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!