$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری #ورمێ# بە ناوەکانی “مەسعوود حاجیزادە” تەمەن 44 ساڵ، “کەیوان ڕەشۆزادە” تەمەن 26 ساڵ و “ئومید سەعیدی” تەمەن 25 ساڵ، کە ماوەیەکە لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگیراون، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان بەردەستدا نییە و نازانرێت چییان بەسەرهاتووە.[7]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی عەلی بروکی میلان کوڕی عادڵ خەڵکی گوندی ناوری شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی لەدەست داوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکسەیرانگای گوندی #کونەماسی#ی سەر بە #شارباژێر#ی پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد و سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە گەریللایەک یان (دووان) شەهید بووە و چەندین هاووڵاتیش برینداربوون، 5 لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن.[1]
- لە سنوری دەڤەری #برادۆست#ی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوێستانەکانی سنین، بێرکم و لۆلان و گوندی خەلیفان و گەرووی زرارانیان بۆردومان کرد.[6]=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=چرکەساتی بوردومانکردنی گوندی کونەماسی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383605/0001.MP4?ver=132375865651471303=KTML_Embed_End=
- لە سەربەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# گەیشتووەتە 9 کەس.[5]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 195 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.[1]
- قایمقامی #سەیدسادق# گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی #کۆرۆنا#ی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 52 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە.[1]
- تەندروستی #کەرکووک# ڕایگەیاند: لە ماوی 24 سەعاتی ڕابردودا 123 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و چاکبونەوەی 41 حاڵەت و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیشی بە کۆرۆنا تۆمارکردوە.[2]
- شەوی ڕابردوو، نۆ پێشمەرگەی لیوای شێخ سەباح بارزانی دانیشتووی شارەدێی #شیلادزێ#ی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، بۆ چەند کاتژمێرێک لەلایەن فەرماندەییەکەیانەوە دەستگیر کران، بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی 20ی ئەم مانگەدا کردبوو.[6]
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هەرکەس پلازمای خوێن بە تووشبووانی کۆرۆنا بفرۆشێتەوە وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بەتاوانی بازرگانی کردن بەجەستە توندترین سزا دەدرێت.[3]
- لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنووری شارۆچکەی #کەلار#، بەبڕیاری قائیمقامی کەلار مەزادی ڕۆژی هەینی شاری کەلار دادەخرێت.[2]
- کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک چوونە سەر فیتەر و پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکە لە شاری کەرکووک، بەمەبەستی چۆڵکردنی دوکانیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازیی تازەی کەرکووک، بەڵام پیشەوەران ڕەتیانکردەوە، شوێنەکانیان چۆڵکەن، ئەویش بەهۆی گرانیی نرخی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازیی نوێ. لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ڕووخاندنی کەپر و شوێنکاری ئەو پیشەوەرانە کرد و پیشەوەرەکانیش دژ بەو کارەی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد و بڵاوەیان پێکردن، ڕێگاشیان بە ڕۆژنامەنووسان نەدا، لەنزیکەوە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن و لێدوانی پیشەوەران وەربگرن.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە #هەولێر# تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەکێک لە فێرگەکانی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە #بنەسڵاوە# ڕوویدا؛ سێ کەس بەهۆیەوە برینداربوون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383605/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەولێر، جبەخانەیەکی زێرەڤانی تەقییەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەولێر، جبەخانەیەکی زێرەڤانی تەقییەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەرپرسی میحوەری گوێر - #مەخموور#ی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە 72 کاژێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە 15 جار هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی #داعش# لە چیای قەرەچووخ و نزیک گوندی کوشاف، بەپێی زانیارییەکانیش 18 چەکداری داعش کوژراون.[4]
- سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کارێکی ئاسان نییە.[4]
- لە کۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، #عەلی تەتەر# بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی لەبارەی تیرۆر بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا هەنگاوی باشیان ناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام تیرۆر هێشتا هەڕەشەیە لەسەر جیهان. لە ڕاپۆرتەکەدا جارێکی دیکە #پەکەکە# بە تیرۆریست و ئێران بە پاڵپشتیکاری تیرۆر ناویان هاتووە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دوێنێوە 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 437 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها هەزار و 237 کەس چاکبوونەتەوە.[5]