ئەشکەوتی بێستوون یان ئەشکەوتی دیان و بێستوون، ئەشکەوتێکە لەسەر چیای برادۆست، بە دووری 50 کەمتر لە 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، ئەم ئەشکەوتە گەورەترین ئەشکەوتی هەرێمی کوردستان و ئێراق هەژمار دەکرێ.
بۆ یەکەم جار هێنرێ فیڵد (Henry Field) لە ساڵی 1934 دا سەردانی کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشان کردنی مێژوو و سەردەمەکەی. دووبارە لە ساڵی 1950 دا هێنری فیڵد و فوواد سەفەر سەردانیان کردۆتەوە و هەڵکۆڵینیان تێیدا ئەنجام داوە و چەند کەلووپەلێکی درووستکراوی دەستکردیان ێییدا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ.
لە قووڵای ئەشکەوتی بێستووندا چەند گۆمێکی ئاو دەبینرێ لەگەڵ چەندین چۆڕاوگەی کلسی کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش شۆر بوونەتەوە. ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی بێ بن ناسراوە، کە هەندێک گەڕیدەی جیۆلۆجی بۆ چەند کاتژمێرێک چوونەتە ناو قووڵایی ئەشکەوتەکەو نەگەیشتوونەتە کۆتایی.
لە ناو ئەشکەوتەکەدا چەندین بۆشایی فراوان هەیە کە جێگای دەیان کەس دەبێتەوە. هەروەها تا ئێستا لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ نەکراوە، بەڵام بە گەورەترین ئەشکەوتی ناوچەکە دادەنرێت.