دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە ڕوون بکەینەوە:
یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.
دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین.
سێیەم: هەر کاتێک #وەزارەتی دارایی# حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.
کازم نامق ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان
#03-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,623 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!