ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید میدیا ناوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لە دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
8ی ئایار لە کاتژمێر 16:30 خولەکدا هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئامارۆک-ی سوپای داگیرکەری تورک کە بەرەو قەرەقۆڵی زەرن-ی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ درۆیشت، چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلەکە و ئۆتۆمبیلەکەیان سووتاند و 4 سەرباز کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەی ئەو قەرەقۆڵە بووە. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ و هاوەن چالاکیەکەیان تۆپباران کرد. یەکینەکەشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە بێ زیان گەڕایەوە بارەگای خۆی.
6ی ئایاریش لە کاتژمێر 11:15 خولەک لە دژی بەنزینخانەی باز لە گردی شەهید قەهرەمان لە نێوان گوندی ئۆسیان و ئاکیرای سەر بە ناوچەی قلەبانی شرنەخ چالاکیەک بەڕێوە چوو. لەو چالاکیەدا بەنزینخانەی باز بە تەواوەتی لەناو براوە.
هێرشی ئاسمانی
لە 10ی ئایارادا (ئەمڕۆ) لە کاتژمێر 09:10 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی سیدای زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. لەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#10-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,861 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!