خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز ی ئایینی
وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی ڕابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان کردوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، هەموو جیهانیش گەواهیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی هەرێم و گوێرایەڵی هاوڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو هاوڵاتیان ڕابگەێنین
لەرۆژی دوو شەممەی داهاتوو کە دەکاتە 11-05-2020 بەپێ ی ڕێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم ڕێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە هەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی ئازیزمان
#وەزارەتی ئەوقاف# وکاروباری ئایینی
#07-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,569 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!