راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە.
دوێنێ شەو بۆ جارێکی دیکە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بیانوی بونی گەریلاکانی پارتی کرێکاران (pkk) لە چەندین شوێن بوردومان و هێرشیان بۆ سەر شەنگاڵ و کامپی مەخمورو گوندەکانی باڵاکایەتی و بادینان و گۆڕەپانەکانی سیداو، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی خواکورک و گوندەکانی بناری #قەندیل#یان بە فڕۆکە جەنگیەکانیان لە سەرخاکی کوردستان کرد. ئەم هێرش و پەلامارە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بەتایبەت بۆ سەر کامپی مەخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، ئەم شێوازە لەجەنگ و توندوتیژی و هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی زۆر تاقی کرایەوە، هیچ ئەنجامێکی نەبوەو نابێت، ئەمە چەندەمین جارە هاوڵاتیان دەکرێنە قوربانی و ڕەزو باخی بەرهەمی ساڵانەیان دەسوتێندرێت.
ئێمە سەرکۆنەو ئیدانەی توندی ئەو هێرشە دەکەین. داوا لە حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمارو وەزارەتی دەرەوە دەکەین هەڵوێستی جدیان هەبێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکەین لەسەر ئەم پێشێلکارییە بەدەنگ بێن.
تاکە چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بەتوندوتیژی جەنگ و کێشەی گەلێکی ستەملێکراو لەتورکیا لە بری شەڕو زیندانیکردنی نوێنەرانی گەل، دەرگای ئاشتی بکاتەوە، کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکات.
فراکسیۆنی گۆڕان
#15-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,381 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!