وەرگێڕانی لە زمانی هۆڵەندیەوە: #گوڵاڵە پشدەری#
بە ڕێگەی ئەو نامیلکەوە، مەبەستمانە هەندێک زانیاری و هۆشیاری تەندروستی لە سەر نەخۆشی شێرپەنجە بە گشتی و ڕێگەکانی دۆزینەوەیی 9 نیشانەکەی بە کاتی خۆی ئاراستەی خوێنەران بکەیین.
زۆر جار شێرپەنجە بە هیچ نیشانەیەک خۆی دەرناخات وەکو چۆن خەڵک دەیشارنەوە و ناوی شێرپەنجە ناهێنن و تەبوویان لە سەر داناوە، شێرپەنجەش ئەو تەبووییەی لە سەر خۆی داناوە.
دۆزینەوە و پەیبردن بە شێرپەنجە لە قۆناغێکی سەرەتائیدا زۆر گرنگە.ئەگەر زوو و بەکاتی خۆی نەخۆشییەکە بدۆزرێتەوە، ئەوە ڕێخۆشکەرە بۆ چارەسەری ئاسانتر و بەسوودتر.بەو شێوەیە پێش لە چارەسەری گران و دژوار دەکرێت.هەروەها شانسی مانەوە لە ژیاندا زۆرترە و ماوەی ژیان یاخوود تەمەن درێژتر دەبێت.
WHO(International Agency for research on cancer &the globocan project ڕیکخراوی ئاماری لە (2008 دا کە لە ساڵی 8002دا دەستنیشان کراوە سااڵنە بە ڕێژەی 1، 78 ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن. لە نێوان پیاواندا ڕێژەکەی6، 6 ملیۆن و لە نێوان ئافرەتاندا 0، 6 ملیۆن تووشبووە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 8000دا بگاتە 87 ملیۆن کەس.[1]