بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە چەند کەسێک بۆ چەند پۆستێکی پارێزگاکە دەستنیشانکراون و چەند بڕیارێکیش دراون:
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز (لەیلا عومەر عەلی) بەدەنگی (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری #سلێمانی# بۆ کاروباری کارگێڕی.
پاشان بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد) بەدەنگی (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.
پاشان بەڕێز (عەلی ڕەئوف غەفور) بەدەنگی (27) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی.
هەروەها بەڕێز (دەرباز قادر محەمەد) بەدەنگی (18) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی خەلەکان لە شارۆچکەی دوکان.
هەروەها بەڕێز (ئاوارە حەمەشەریف) بەدەنگی (19) ئەندام هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی وارماوە لە شارۆچکەی #شارەزوور#.
پاشان بە دەنگی (25) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پێشنیازی فراوانکردنی سنوری گوندی (تەڕەماری سەروو) لە ناحیەی پیرەمەگرون سەر بە قەزای دوکان پەسەندکرا.
لە کۆتاییشدا بە دەنگی (20) ئەندام ناوی گوندی (بەگی) بۆ (دانای حاجی ساڵح) لەناحیەی بەکرەجۆ سەر بە قەزای مەڵبەندی سلێمانی گۆڕدرا و پەسەند کرا.