سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27/7/2020 نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ خورشيد عوسمان يووسف، کوڕی خوالێخۆشبوو دايکە عايشەی دايکی شەهيدان کە ئەمڕۆ کۆچی دوايی کرد، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزيان کرد.
نێچيرڤان بارزانی وێڕای دەربڕينی هاوخەميی خۆی بۆ کۆچی دواييی خوالێخۆشبوو دايکی شەهيدان، پرسەی دايکە عايشەی بە پرسەی خۆيان زانی و هيوای خواست خوای مەزن گيانی بخاتە بەر بەزەيی و ميهربانيی خۆی و سەبووری و دڵنەواييش بە خانەوادە و کەسوکاريان ببەخشێت.
لای خۆيەوە خورشيد عوسمان يووسف، سوپاس و پێزانينی خۆی و خانەوادەی دايکی شەهيدانی به سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەياند بۆ هاوسۆزی و هاوخەمييان لەگەڵ خانەوادەکەياندا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,901 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!