دەقی پرسە نامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی کوردستان، خاتوو دایکە عایشەم پێ گەییشت.
دایکە عایشەی بەهەشتی، نموونەی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو و بۆ هەموو تاکێکی کوردستان مایەی شانازییە. خۆم شانازیی ئەوەم هەبووە بە خزمەتی بگەم و وانەی خۆڕاگری و کوردایەتی لێوە فێر ببم.
لەم کۆستە گەورەیەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی دایکە عایشە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕوحی پاکی دایکی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
27ی 7ی 2020
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,969 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!