$باکووری کوردستان$
- داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا و بە پاساوی چالاکییەکانی 5 بۆ 8ی تشرینی یەکەمی 2014 بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، لە 7 شاردا بڕیاری دەستگیرکردنی 82 کەسی دەرکرد. ئەندامانی دەستەی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەدا دەستگیرکراون. ئایهان بیلگەن هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، عەلی ئورکوت ئەندامی هەدەپە، نازمی گیور ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە، جان مەمیس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، سری سوریا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئیمراڵی و چەندین کەسی تر لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەی دژ بە گەلی کورد دەستگیرکراون.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان کاتژمێر 20:30 و 20:40 ی شەوی ڕابردودا ناوچەی بەکتوریایان لە حەفتانینی باشووری کوردستان بۆردومانکرد. لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگری تێبەر بوو.[1]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارەی 24 کاتژمێری کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکانیش (706) کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 521 تووشبوو چاکبوونەتەوە، 25 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.[3]
- #عەباس ژاژڵەیی#، هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,093 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!