دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان:
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی جوانەمەرگ (هونەر ڕەسوڵ)
بەڕێزان لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک (هونەر ڕەسوڵ) م پێگەیشت، خوا لێخۆشبوو یەکێک بوو لە میدیاکارە هەرە چالاک و بەتواناکانی نێو ڕاگەیاندنی کوردی، بەکۆچی ناوادەی جوانەمەرگ، کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان یەکێک لە ئایکۆنە کاریگەر و خۆشەویستەکانی خۆی لەدەستداو، بریقە و سەدای دەنگێکی هەقبێژ و ڕاستبێژ، ماڵئاوایی لێکردین، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکارو هاوڕێ و هاوکارانی و، کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان دەکەم، خوای گەورە ئارامی سەبوریتان پێ ببەخشێ و، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
12/8/2020
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,754 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!