#هەپەگە# زانیاری بڵاوکردەوە و وتی، 3ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری نێنکانی #دەرسیم# دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. سوپای داگیرکەر لە شەوی هەمان ڕۆژەوە بە فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکە بۆردومان دەکات و بە هەلیکۆپتەری سەربازی سەرباز دەگوازێتەوە. 4ی ئاب لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا کە ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوام بوو، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبێت کۆتایی هات. داگیرکەران لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا باخ و ڕەزی هەرێمەکەیان لەناوبرد و دارستانەکانیان سووتاند.
فڕۆکە جەمگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا
11ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکان لە نیوەڕۆدا دەڤەری کۆرۆژارۆی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
13ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر 12:30 دەڤەری گردی سووری هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمیر 21:30 دەڤەری ئارس – فارس بۆردومان کرا.
بۆردومانەکان هیچ زیانێکیان بە هێزەکانمان نەگەیاند.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,475 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!