چۆپی کێش، نابێت شەل بێت.
چۆپی، سەرچۆپیەکی لێزان و شارەزاو وەستای دەوێت بەجوانی و ڕێک وپێکی هەڵیسوڕێنێت، نابێت کەسێکی خاوخلیچ و سست و کەنەفت و تەمبەڵ جلەوی شاییەکە بگرێتە دەست، چونکە دەبێتە مایەی تێکدان و تێکچڕژان و تێک ئاڵانی شاییکەران، ئەی ئەگەر شەل بێت شاییەکە دەڵەنگێ و هاوسەنگی هەڵپەڕکێکە نامێنێ و دەهەژێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەمەبەست بەکاردێت بۆ کەسێک کە لەئاستی ئه و کارە نەبێت کە بەرێوەی دەبات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 512 جار هاتیە دیتن