سەگ بەتوتکەیی و شوان کوڕی خۆت.
توتکە سەگ لە گوجیلەیی یەوە بەخێوبکرێت بۆ هەر مەبەستێک بتەوێت باردەهێنرێت و پەروەردە دەکرێت، بەڵام بەسەگی و سم سوڕاوەیی و پیری تازە کار لەکارترازاوە و خاسیەت و خووەکانی دەقی گرتووە و لێی پیرکردووە تازە بە تازە هیچی لەگەڵ ناکرێت و بەهیچ کلۆجێک ناتوانرێت چارەسەری بۆ ئەدگاروخەسڵەتەکانی بکرێت و بەئارەزوی خۆت بتەوێت بەکاری بهێنیت، شوانیش ئەگەر کوڕی خۆت بێت لە منداڵییەوە لەلای کاریلە و بەرخان و ساوایانەوە ڕادەهێنرێت و کە گەورە بوو شوانکارێکی باشی لێ هەڵدەکەوێت، زۆر لە خەمی پەز و مێگەلەکەی دەبێت و خاوەنی ڕاستەقینەی ماڵاتەکەیە و بۆ لەوەڕاندن و ئاگاداربوون لە هەموو کەسێک زیاتر ئاگای لە ڕان وئاژەڵدارییەکە دەبێت بۆیە لە کوردەوارییەوە وتراوە (سەگ بەتوتکەیی و شوان کوڕی خۆت) .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,082 جار هاتیە دیتن