شێر بەنانە ڕەقە بەخێوناکرێت.
شێر ئاژەلێکی دڕندەیە و بەپادشای دارستان بەناوبانگە، گۆشتخۆرە و حەزی لە گۆشتی ئاژەڵەکانی وەک(کەرەکێوی و گامێش و مامز و بەراز و زەرافە)یە، لەڕۆژێکی ئاساییدا پێویستی بە(7)کیلۆ گۆشت هەیە و ئەگەر نێچیریشی هەبێت تاوەکو(50)کیلۆش دەتوانێت بخوات، ئەوە خۆراکی شێر بێت ناکرێت بەنانەڕەقەی بەخێوبکرێت، بۆیە کورد کردویەتی بە ئیدیۆم و بەتەوسەوە بەخاوەن و سەرداری ڕەزیل و کەم توانا دەوترێت(شێر بەنانە ڕەقە بەخێو ناکرێت)، پێشمەرگەکانی کورد لەباشوری کوردستاندا لەسایەی دەسەلاتی خۆماڵییەوە(حکومەتی هەرێم)، ئه و ئیدیۆمە پڕ بە پێستە کاتێک بە دوو مانگ جارێک موچەیان پێ دەدرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 770 جار هاتیە دیتن