ماستی بوارێ، ئاوی ڕووبارێ
کوردەواری هەندێجار بە وەرزی(بەهار) دەڵێت(بوارە یان بوهارە) ئینجا لە بەهاراندا بەتایبەت لە گوڕە و نێرینەی بوارێدا پاوان پڕییەتی لە گژوگیا وگوڵ وگوڵزاری بۆندار ولەوەڕی زۆروبۆر، کە بۆنی زەبەند وگیابەند دەماردەمار دەچێتە ناو لوتی شوانکاران و مەڕومەڵات تەنها له و بۆنە تێردەخۆن، هەموو ئاژەڵێکی ماڵی وەکو(بزن و مەڕومانگا) بەهۆی تێرگیاخواردنەوە، گوانیان پڕە لەشیر و(ئەوەی چویتە بن ددانیان چویتە ناوگوانیان) لێرەدا بەرهەمی شیرەمەنی زۆر زۆر دەبێت، شیری مەڕوماڵات ئەوەندە زۆر دەبێت وەکو ئاوی ڕووبارانی لێ دێت بۆیە دەوترێت(ماستی بوارێ، ئاوی ڕووبارێ) واتە وەکو ئاوی ڕووبارێ زۆرە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 537 جار هاتیە دیتن