یاخوا قوندان نەبتە عادەت.
داب ونەریت زۆر بەهێز و خێرا لەناو کۆمەڵگا ڕەگ دادەکوتێت و بڵاودەبێتەوە و چەق دەبەستێت، ماوەیەکی دەوێت تاوەکو بەره و کاڵبوونەوە بچێت، قوندانیش لە ناو میللەتی پێغەمبەر (لوت)دا بووە داب وهەموو میللەتەکەی تەنییەوه و تا کار گەیشتە ئەوەی بچێتە ناو ئەندامانی خێزانی لوت پێغەمبەر و لەناو میللەتێکی گەورەی زیاتر لەچوارسەدملیۆنی بۆ پیشەی قوندان، ناوی پێغەمبەر(لوت) بەکاربهێنن و لۆتی و لوتی، ئەگەر تێبینی بکرێت ناوی زۆربەی پێغەمبەرەکان لەنەوەکان بنرێت وەک(عیسا و موسا و یەحیا و زەکەریا و تاد) کەچی کەمترین ناوی(لوت) هەیە لە کۆمەڵگەی عەرەبی و ئیسلامی، هەموو ئەمانە ڕوونکردنەوە بوو بۆ ئیدیۆمەکە، واتە هەر شتێک بووە داب و نەریت کەس سڵی لێ ناکاتەوە و هەمووی بێ شەرم و بەئاشکرا ئەنجامی دەدات و خەڵکیش هەیە بەشانازییەوە پەیڕەوی لێ دەکات بۆیە کورد بەتەوسەوە دەڵێت(یاخوا قوندان نەبێتە عادەت).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 656 جار هاتیە دیتن