لە بەروارەی 21-09-2020 ڕێکخراوی ئيمە بۆ گەشەپێدانی مرۆيی بەپاڵپشتی ڕێکخراوی Medica Mondiale وەرشەیەکی کار ئەنجامدرا بۆ ڕۆژنامەنوسانی #هەولێر# و #دهۆک# بە سەرپەرشتی بەڕێز ئاری ڕەفیق یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە #وەزارەتی ناوخۆ#، بەمەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ئامادەکراوە سەبارەت بە چۆن مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی.
#ئافان فارس جاف#، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، سەرنووسەری گۆڤاری ژن، بەشداریمان لە وەرشەی کار بۆ میدیاکارانی هەولێر و دهۆک کرد، سەبارەت بە مامەڵەی میدیاکاران لەگەڵ ڕزگاربووانی تووندوتیژی سێکسی وە تووندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی.سوپاس بۆ ڕێکخراوی ئێمە، بۆ کۆکردنەوەی پۆلێک لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مەدەنی لە دهۆک و هەولێر.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,417 جار هاتیە دیتن