مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ دەچێت دەبێتە ساڵانە به و شێوەیە کاژەکەی دادەماڵێت و کاژێکی نوێی ڕەونەقداری تازە دەپۆشێت، بەڵام خووەکەی واتە ئەدگار و خاسیەتەکەی کە گازگرتن و گەستن و ژەهر ڕووکردنە ناو جەستە و لاشە و خوێنی نێچیر و ناحەزەکەی وەکو خۆی دەمێنێتەوە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەکەیەتی، وەک ئیدیۆمیش بەکەسێک دەوترێت کە لەناخدا کەسێکی خراپ و بەدکردار و قین لەدڵ و گون لەزگ و مەترسیدار و دوژمنکار و خونخۆر بێت کەچی لەڕووکار و ڕواڵەت بەشێوازێکی ڕێک و پێک و جلوبەرگێکی ڕەونەقدار دەردەکەوێت، هەرچەندە ڕواڵەتیان بگۆڕێت بەڵام خوو و تایبەتمەندیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بۆیە بە ئیدیۆمەوە به و کەسانە دەوترێت(مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات)[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,805 جار هاتیە دیتن